هه‌واڵ

ئاسۆ مامەند: ئەو دۆخەی لە کەرکووک هاتووەتە پێشەوە کاتییە

زێدپرێس

ئاسۆ مامەند کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر کەس و لایەنێک هێڵی سەقامگیری سیاسی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کەرکووک ببەزێنێت و ئیستفزازیی پێکهاتەکانی بکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە بەرانبەر هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە ڕوودەدات.

ئەو گوتانەی ئاسۆ مامەند لە میانەی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-سەلاحەدینی یەکێتیی نیشتمانی هات، کە ئەمڕۆ سێشەم ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣ ڕێکخرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، کە لەلایەن میدیاکانی حزبەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم، ناوچە جێناکۆکەکان، بە تایبەتیش دۆخی ئێستای کەرکووک بەوردیی تاوتوێکراون.

لەکۆبوونەوەکەدا ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکووک-سەڵاحەدین ڕایگەیاندووە، سەقامگیری سیاسی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کەرکووک بە لای حزبەکەیەوە هێڵی سوورن و “هەر کەس و لایەنێکیش ئەو هێڵە ببەزێنێت و ئیستفزازیی پێکهاتەکانی بکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە بەرانبەر هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە ڕوودەدات”.

ئاسۆ مامەند دەڵێ، “دەبێت تایبەتمەندی ئەم ناوچانە لەبەرچاو بگیرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەری ئەوە هەیە ڕووداوی نەخوازراو ڕووبدات”.

جەختی لەوەش کردەوە، “جیاکاری لە بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەدا و گرینگیدان بە پێکهاتەیەک و پشتگوێخستنی ئەوانی دی، خزمەت بە هیچ کەس و لایەنێک ناکات، چونکە دۆخی عێراق و ئەو ناوچانەش ئەوەمان لێدەخوازێ کە پڕەنسیپی سازان و پێکەوەژیان بکەینە بنەمای بەڕێوەبردن”.

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی کەرکووک و حزبەکەی گوتوویەتی “وەک چۆن لە ڕابردوودا لە خۆشی و ناخۆشییەکاندا لەگەڵ کەرکوکییەکاندا بووە، ئێستایش بە هەمان مەبدەئی پێشووی، لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە و بەجێیان ناهێڵێت، ئەم بارودۆخەی کە لە ئێستاشدا هاتووەتە پێشەوە، کاتییە و بە هیمەتیی هەموو لایەک تێیدەپەڕێنین”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...