هه‌واڵ

مەسرور بارزانی لەسەر مافی پێکهاتەکان نامەیەک بۆ فایەق زێدان و پلاسخارت دەنێرێت

زێدپرێس

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ماف و کورسی پێکهاتەکان نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، نامەیەکی بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ناردووە.

لە نامەکەدا، نیگەرانی و ناڕەزایی لە بەرانبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕیوە و داوای کردووە کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێن و پارێزراو بن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...