نێچیرڤان بارزانى و پلاسخارت کۆبوونەوە
زێدپرێس
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، “هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئاسایشى پڕۆسه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانى له كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگیردا، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانى ماددەی ١٤٠دا”.
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێ، “ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به ئه‌رێنى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیان هه‌ڵسه‌نگاند و هیوایان خواست له قۆناغى داهاتوودا بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن”.
زیاتر هاتووە، “دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو”.