هه‌واڵ

سلێمانی؛ حەوت ڕاوچی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران

زێدپرێس

 

پۆلیسی دارستان و ژینگە لە سنوری مێرگەپان چوار ڕاوچی و لە سنوری ئاغجەلەر سێ ڕاوچی دیکەیان دەستگیرکرد، کە خەریکی ڕاوی باڵندە بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەم، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر لە سنوری گوندی (کۆزە بۆرە) سێ هاووڵاتییان بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی كێوی دەستگیر کرد، کە ژمارەیەك باڵندەی کێویان ڕاوکردبوو، هەروەها دەستگیرا بەسەر ٦ سوێسکەی ڕاوکراو و ٤ لایت کە بۆ مەبەستی ڕاوکردن بەکارهێنراوە.

لەلایەکی دیکە، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بە هاوکاری ئاسایشی سورداش لە سنوری گوندی (سێکانیان) چوار ڕاوچییان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوون، هاوکات دەستگیرا بەسەر چەندین کەلوپەلی ڕاوکردن، لەناویاندا دوو چەکی جۆری تاپڕ، ١٩ فیشەکی تاپڕ، ٢ لایتی دەستی و ئۆتۆمبێلێک.

پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...