هه‌واڵ

وەزیری پەروەردە: تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن یان ئەمساڵ بە ساڵی نەکەوتن هەژمار دەکرێت

زێدپرێس

 

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بایکۆتی خوێندن لە سلێمانی و ناوچەکانی دیکە بەردەوام بێت، لەوانەیە یان تاقیکردنەوەکان دوابخرێن یان ئەمساڵی خوێندن بە ساڵی نەکەوتن هەژمار بکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێک بۆ تاقیکردنەوەکانی وەزیری یەکەمی خوێندن ماوە، بەڵام تا ئێستا دەوام لە چەند قوتابخانەی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان و چەند پەروەردەی دیکە دەستی پێ نەکردووە.

وەزیری پەروەردە دووپاتی کردەوە، کە هیچ بڕیارێک لە ئارادا نییە بۆ ڕاگرتنی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستاندا و بەڵکوو لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی بەهۆی بایکۆتکردنی خوێندنەوە هاتووەتە پێشەوە.

ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لەوانەیە یان تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دوابخرێن یان ئەمساڵی خوێندن بە ساڵی نەکەوتن هەژمار بکرێت.

لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ەوە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە، بەڵام لە سنوری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزای کۆیە، بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە دەوام نەکراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...