هه‌واڵ

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل: ئۆپەراسیۆنی سەر غەززە بەردەوام دەبێت

زێدپرێس

 

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل دووپات لە بەردەوامیدان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکات و دەڵێ، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا فەرمانی نوێ.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل، یۆئاڤ گالانت، ڕایگەیاند، “قۆناغێکمان لە شەڕەکە تێپەڕاند؛ زەوی لە غەززە هەژێندرا”.

ئەو گوتانەی وەزیری بەرگری ئیسڕائیل، لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دامەزراوەی بەرگری وڵاتەکە هات، بەگوێرەی ئەوەی میدیاکانی ئیسڕائیل ئاماژەیان بۆ کردووە.

گالانت، ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و بەرگری ئیسڕائیل کۆبووەتەوە و هەڵسەنگاندنێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر غەززە خستووەتەڕوو.

وەزیری بەرگری، لەو کۆبوونەوەیەدا گوتوویەتی، “قۆناغێکمان لە شەڕەکەدا تێپەڕاند – ئەمشەو، زەوی لە غەززە دەهەژا”.

زیاتر گوتی “لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشمان کرد، لە هەموو ئاستەکاندا، لە هەموو شوێنەکاندا هێرشمان کردە سەر بنکەکانی تیرۆریستان؛ ڕێنماییەکان بۆ هێزەکان ڕوونن: ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا فەرمانی نوێ”.

لەلایەکی دیکە، هەر ئەمڕۆ شەممە، ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی هێزی بەرگری ئیسڕائیل لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، “ئاگادارییەکی بەپەلە”ی ئاڕاستەی دانیشتووانی باکوری کەرتی غەززە و بەتایبەت شاری غەززە کرد.

ئەدرەعی، کە ئاگادارییەکەی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێ: “ئەمە هۆشدارییەکی بەپەلەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی بەرەو باشوور بچن، لەپێناو سەلامەتی خۆتان”. زیاتر دەڵێ: “حەماس دامەزراوە و هێزی سەربازی لە ناوچە مەدەنییەکان داناوە و بەکارتان دەهێنێت”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...