هه‌واڵ

لە نۆ ڕۆژدا ٦٣ هەزار و ٥٠٩ گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

زێدپرێس

 

لەماوەی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا، ٦٣ هەزار و ٥٠٩ گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەم، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ دەگرێتەوە، ٦٣ هەزار و ٥٠٩ گەشتیار سەردانی سنوری پارێزگای هەولێریان کردووە.

نووسینگەی پارێزگای هەولێر، ئاماژەی بەوە کردووە، هەر لەماوەی ئەو نۆ ڕۆژەدا، ٤٩ حاڵەتی تاوانی جۆراوجۆرا ئەنجامدراون و هەر ٤٩ حاڵەتەکەیش ئاشکراکراون و تۆمەتباران دەستگیرکراون.

بەگوێرەی ئامارەکە، هەر لەو ماوەیەدا ١٤ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، کە بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ دیکەیش برینداربوون.

ڕاگەیەندراوەکە، حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوەیشی تۆمارکردووە و دەڵێ لەو ماوەیەدا، ١٨ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، کە بە هۆیانەوە، جگە لە زیانی ماددی، پێنج هاووڵاتی بە سووکی برینداربوون.

ز

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...