ههواڵ
ڕێژەی ٩٩٪ی خەڵکی هەولێر و ٧٨٪ی سلێمانی نەوتیان وەرگرتووە
زێدپرێس
تا ئێستا نزیکەی ٢٥٥ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە، زیاتر لە ٩٩٪ی خێزانەکانی هەولێر، ٨٤٪ی دهۆک و تەنیا ٧٨٪ی خێزانەکانی سلێمانی سوودمەند بوونە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نزیکەی ٢٥٥ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر خێزانەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە:
– هەولێر، زیاتر لە ٩٦ ملیۆن لیتر
– سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی ١٠٣ ملیۆن لیتر
– دهۆک، زیاتر لە ٥٦ ملیۆن لیتر
وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە تا ئێستا نزیکەی ١.١٢٠ ملیۆن خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە و ئەوەش دەکاتە ڕێژەی نزیکەی ٨٧٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم:
هەولێر: زیاتر لە ٩٩٪
سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی ٧٨٪
دهۆک: نزیکەی ٨٤٪
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نزیکەی ١.٣٦٨ ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵی لە هەردوو پاڵاوتگەی لاناز و کار دابین کردووە:
هەولێر، ٦٨٤ هەزار لیتر
سلێمانی، ٣٢٤ هەزار لیتر
دهۆک، ٣٦٠ هەزار لیتر