هه‌واڵ

ساڵی ڕابردوو سەگی بێلانە لە هەولێر پەلاماری ٧٠٣ کەسیان داوە

زێدپرێس

 

لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، سەگی بێلانە لە شاری هەولێر پەلاماری ٧٠٣ کەسیان داوە. ژمارەکە بەراورد بە ساڵی پێشتر بەڕێژەی نزیکەی ١٣٪ لە کورتی داوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٧٠٣ کەس بەهۆی گازگرتن و پەلاماردان لەلایەن سەگی بێلانەوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی و تەندروستی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.

زۆرترین حاڵەت لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا تۆمارکراوە، کە ٩٥ حالەت بووە و کەمترین حالەتیش لە مانگی تشرینی دووەمیدا بە ٢٨ حالەت تۆمار کراوە.

ئەو ئامارە لەکاتێکدایە، کە لەماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، لە هەمان نەخۆشخانە ٨٠٤ حاڵەتی گازگرتن و پەلاماری خەڵک لەلایەن سەگی بێلانەوە تۆمارکرابوو. بەو جۆرە، هەزار و ٥٠٧ کەس لە شاری هەولێر لەماوەی ئەو دوو ساڵە لەلایەن سەگی بێلانەوە پەلاماردراون.

حاڵەتەکانی گازگرتن و پەلاماری سەگی بێلانە لەشاری هەولێر لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێژەی نزیکەی ١٣٪ لە کورتیداوە، لەکاتێکدا پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری شارەکە، ڕایگەیاندبوو، لەوەتەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لەناو شاری هەولێر و داڵدەدانیان لە شەڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر دەستیپێکردووە، ژمارەی حاڵەتەکانی گازگرتن و پەلاماری سەگ بۆ سەر هاووڵاتییانی شارەکە بەڕێژەی ٣٠٪ کەمی کردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...