هه‌واڵ

داهاتی گەشتیاری بەڕێژەی ١٧٪ زیادی کردووە

زێدپرێس

 

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داهاتی گەشتاری لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەی ١٧٪ زیادی کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، داهاتی گەشتیاری لە ٢٠٢٣ بەراورد بە ٢٠١٩ بەڕێژەی لە ١٧٪ زیادی کردووە.

ئەمەل جەلال باسی لە چالاکییەکانی گەشتوگوزار لەماوەی ساڵی ڕابردوو و ئەو هەنگاو و ڕێکارانە کرد، کە لەپێناو پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار لەڕووی بەهێزکردنی ژێرخایانی یاسایی و کارگێڕییەوە لەبەرگیراون، لەناویاندا دەرکردنی یاسای گەشتوگوزار ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٣، کەمکردنەوەی ڕۆتین، پۆلێن و پشکنین، کارە کارگێڕییەکانی وەکوو مۆڵەت و چالاکییەکانی دیکە و هاوکات بە ئەلیکترۆنیکردنی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی گەشتیاری و هەنگاونان بۆ دروستکردنی ئەپلیکەیشنی ڕێبەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستاندا.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، کە لە هەرێمی کوردستاندا سێ هەزار و ١٠٠ بنکە و چالاکی گەشتیاریی و ٨٠ هەزار شوێنی مانەوەی گەشتیاران هەیە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە کرد، کە لەماوەی ٢٠٢٣دا بڕی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینار لە ژێرخانی خزمەتگوزاری گەشتیاری خەرجکراوە لە داهاتی گەشتوگوزار خۆی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...