هه‌واڵ

بەمزووانە ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ کێشەیەک لە ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە نییە و بەمزووانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە، “زۆر لایەن فشار لە ئەنجوومەنی وەزیران، خودی وەزیرەکان و دامودەزگا حکوومییەکانی عێراق دەکەن تاوەکو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەبن”.

فارس عیسا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە کردووە: “بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی ٦١٨ ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا بووە و وەزیری دارایی عێراقیش پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکە ڕاگەیاندووە”.

“قسەمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، بە ئێمەی گوت، هیچ کێشەیەک لە ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نییە؛ بۆیە ئەگەر هیچ کێشەیەکمان بۆ دروست نەکەن، لەم چەند رۆژەدا بڕە پارەکە دەگات”، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا وای گوت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...