هه‌واڵ

لە هەولێر خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی ئێران دەکرێت

زێدپرێس

 

بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی پاسدارانی ئێران، خۆپیشاندانی جەماوەری لە شاری هەولێر سازدەکرێت و پارێزگاری شارەکەیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەشداری بکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەم ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتییان کرد، بەشداری لەو خۆپیشاندانە بکەن کە بڕیارە لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خوولەکی بەیانی لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ئاگاداریه‌ک بۆ خه‌ڵکی هه‌ولێر

له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێری هه‌میشه سه‌ربه‌رزو کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌کانی پێشوتریش.

ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردوه‌و بڕیاره‌ سعات ١٠:٣٠گه‌وره‌و بچووک چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ڕیسواکردنی بکه‌رانی ئه‌وتاوانه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن و مۆڵه‌تیان پێدراوه‌و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین.

بۆیه‌ داوا له‌جه‌ماوه‌ری هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ولێرو دەووربەری ده‌که‌ین، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ولێرو پڕۆتستۆکردنی ئه‌و تاوانه‌، به‌شداری فراوان بکه‌ن.

دروود بۆ ڕۆحی شه‌هیدان و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ برینداران.

هه‌ولێر هه‌ولێره‌و نابه‌زێ و ناترسێ وناهه‌ژێ….

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری ھەولێر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button