هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

زێدپرێس

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات و بە ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵی دەزانێت هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە لەپێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەکەدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەقی راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ھێرشەکەی شەوی رابردووی شاری ھەولێر

هێرش بۆ سەر  هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ناڕەوایە و سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل دەکەین. پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیددین بۆ سەر سەروەری عێراق و  ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی دانپیانراوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقدا.

ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێمان وایە هەر کێشەیەکی سیاسی- ئەمنی هەستیار لە نێوان وڵاتە دراوسێکاندا بەم شێوەیە تاکلایەنە و لە دەرەوەی تێگەیشتنی سیاسیی و ئەمنی هاوبەش، چارەسەر نابن و تەنیا ئاڵۆزی و ژینگەی پەیوەندییە ئیقلیمییەکان تێکدەدەن کە سەرەنجام گەلانی عێراق نرخەکەی دەدەن.

لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان بەتایبەتی خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی دەکەین وهیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئەرکی سەرشانی حکوومەتی فیدڕاڵییە کە پێکهاتەیەکی ئیئتلافییە و پشتیوانی هەموو هێزە سیاسییەکانی هەیە، هەوڵەکانی  چڕتر بکاتەوە بۆ داکۆکی لەسەر سەروەری وڵات و ئاسایشی هاووڵاتییان و  بەکردەوە یەکێتیی ڕیزەکانی گەلی عێراق دووپات بکاتەوە و هەیبەتی نێودەوڵەتی وڵاتەکە بپارێزێت .

پێویستە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم و پارتە سیاسییەکانیش بەهەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕۆڵی زیاتر بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان.

 

رۆحی شەهیدان شاد بێت

 

ئارامی و سەربەرزی بۆ خەڵک و خاکی هەولێری پایتەختی کوردستان.

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

١٦-١-٢.٢٤

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button