هه‌واڵ

ماتەمینی گشتی لە هەولێر ڕاگەیەندرا

زێدپرێس

 

بەهۆی پەلامار و هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران و شەهیدبوونی چوار هاووڵاتی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەولێر ڕادەگەیەندرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو پەلامار و مووشەکبارانەی لەلایەن ئێرانەوە کرایە سەر شاری هەولێر و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەینرێت.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بەهۆی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا بەداخێکی زۆرەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاووڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان بدات.

جارێکى تر وێڕاى ئەوەى بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەکەین، کە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵكی سڤیل و بێتاوانى کردە ئامانج، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى ڕادەگەێنین.

ئومێد خۆشناو

پارێزگارى هەولێر

2024.1.16

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...