هه‌واڵ

مامۆستایانی ناڕازی بۆ مامۆستایانی ئایینی: پشتگیری ستەمکاران مەکەن

زێدپرێس

 

مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەن، پشتگیری ستەمکاران نەکەن و پابەندی داواکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی نەبن بۆ باسکردنی شکاندنی بایکۆت لە وتاری ڕۆژی هەینیدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەگوێرەی زانیارییەکانیانی بە دەستیان گەیشتووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەرمیانەوە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی سەرجەم مزگەوتەکانی دەڤەرەکە کراوە، کە لە وتاری ڕۆژی هەینیدا، داوای شکاندنی بایکۆت لە مامۆستایانی ناڕازی بکەن و بۆ هۆڵەکانی خوێندن بگەڕێنەوە.

مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەن، “بە ھیچ شێوەیەک نەچنە ژێرباری جێبەجێکردنی داواکارییەکەی ئەوقاف و بە گوێیان نەکەن، چونکە ئەو بایکۆتەی ئێمە درێژەمان پێ داوە تەنیا بۆ داوای مافی مامۆستایانی کەرتی پەروەردە نییە، بەڵکو داوای مافی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانمان کردووە کە خۆی لە گواستنەوەی مووچەدا دەبینێتەوە بۆ سەر بەغدا و مامۆستایانی ئایینی بەڕێزیش بەشکێن لە بابەتەکە” .

مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا مامۆستایانی ئایینی بە “شوێنگرەوەی پێغەمبەری ئیسلام و پێشڕەوی کۆمەڵگا” ناودەبەن و داوا دەکەن لەڕوانگەی پابەندبوون بە ئایینی ئیسلامەوە، پاڵپشتی لە ستەملێکراوان بکەن و زیاتر دەڵێن “ھیوادارین بە ھەمان نەفەسی پێشوو دژی ستەم و ستەمکاران بوەستنەوە و پاڵپشتی ستمکاران نەبن و بەرگریکارێکی بوێر بن لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران “.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...