هه‌واڵ

کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی لەناو سلێمانی بەگەڕدەخرێن

زێدپرێس

 

ڕۆژی سێشەمی داهاتوو سەرجەم کامێرا جێگیرەکانی چاودێری تیژڕەوی لەناو شاری سلێمانی بەگەڕدەخرێن و سەرپێچی تۆمار دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ هەینی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، کە ڕۆژی سێشەمی داهاتوو لەکاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانییەوە، کامێرا جێگیرەکانی چاودێری تیژڕەوی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەگەڕ دەخرێن و دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، داوای لە شوفێران و هاووڵاتییان کردووە پابەندی خێرایی دیاریکراوی شەقامەکان بن، کە لە هێما و تابلۆکاندا دەستنیشان کراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کامێرا جێگیرەکانی ناو شاری سلێمانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ نین و خێراییەکان بە سیستەمی یەک خاڵ تۆمار دەکەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...