هه‌واڵ

تەندروستی هەولێر: بێدەنگ نابین و سکاڵا تۆمار دەکەین

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لێدوانی پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ ڕەت دەکاتەوە لەبارەی دیارنەمانی کاروانێکی دەرزی گەشەی منداڵان کە لە بەغداوە بۆ هەولێر ناردراوە و دەڵێ سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارەکە تۆمار دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی، ئاماژەی بە لێدوانی پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ کردووە، کە باس لەوە دەکات چوار کاروانی دەرزی گەشەی منداڵان لە بەغداوە بۆ هەولێر ڕەوانە کراون، بەڵام کاروانێکیان دابەش نەکراوە و دیار نەماوە.

تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەیدا، زانیارییەکانی پەرلەمانتارەکە ڕەت دەکاتەوە و بە چەواشەکاری ناودەبات.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، کە چوار کاروانی دەرزی گەشەی منداڵ گەیشتووە و هەر چوار کاروانەکە لەڕێگەی لێژنەی پسپۆڕی منداڵانەوە بەکارهێنراوە.

بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکە، سێ کاروان بە بڕی دوو هەزار و ٨١٢ دەرزی لە سەنتەری هێلینا بۆ ڕاهێنان و خاوەن پێداویستی تایبەت بەکارهێنراوە و کاروانی چوارەمیش بە بڕی هەزار و ٨١٧ دەرزی لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فیرکاری بۆ منداڵان بەکارهێنراوە.

“لەبەرانبەر ئەو چەواشەکاری و تەشهیرکردنە، ئێمە بێدەنگ نابین و داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەین”، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر وا دەڵێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...