هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوانن لە بەیانییەوە ٦١٨ ملیار دینارەکە بگاتە هەرێم و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

 

هەروەک ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران ڕایگەیاند سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم ناردنی بڕی ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەغداد تێپەڕێنراوەو هەموو ڕێکارە ئیداریی و یاساییەکان تەواوبووە، بۆیە چاوەڕوانین لەسبەینێوە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران ڕادەگەیەنرێت.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری

٢٠٢٤/١/٣١

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...