هه‌واڵ

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێکرد

کەمێک پێش ئێستا لەسەر بانگەوازی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان خۆپیشاندانبۆ پاڵپشتی لە داخوازی و نیگەرانییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی پێکرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ لەبەردەم مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە داخوازییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی پێکرد و هێزێکی زۆری ئەمنییش دەوری خۆپیشاندەران و بارەگای مەڵبەندی هەولێری حزبەکەیان داوە.

دوو ڕۆژی ڕابردوو مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی بانگەوازێکیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوکردەوە و بڕیاربوو ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکە لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی ڕێگری هێزە ئەمنییەکانەوە، جەماوەر و لایەنگرانی حزبەکە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان لەبەردەم بارەگای مەڵبەندی حزبەکە گردبوونەتەوە و دروشمی پاڵپشتی لە داخوازییەکانی خەڵک و دژ بە دۆخی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان دەڵێنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...