هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆچوون و لێدوانەکانی سەرۆکی حکوومەت لە دوایین دیداریدا لەلایەن هەندێک ماڵپەڕ و تۆڕی کۆمەڵایەتی ناوخۆوە شێوێندراوە و جەخت دەکاتەوە کە سەرۆکی حکوومەت پێداگریی لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، “هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە ڕاستییەکانی کایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی (NBC) بەلاڕێدا ببەن”.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: “سەرۆکی حکوومەت پێداگریی لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە سەر هەرێمی کوردستان”.

زیاتر دەڵێ: “خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرانبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرانبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...