ژینگه‌هه‌واڵ

بۆ یەکەمجار فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە کوردستان دادەمەزرێت

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر هێنانه‌كایه‌ی فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هەرێمی کوردستان.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە ١٨٠٥ی ڕێککەوتی ٥ی شوباتی ٢٠٢٤، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر هێنانەکایەی فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەربڕدراوە.

نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، دوابەدوای داواکاری دەستەی ژینگە دێت، بە نووسراوی ژمارە ١٤ی ڕێککەوتی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کە داوای ڕەزامەندی بۆ هێنانەکایەی فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوای کردبوو. لە بەرانبەردا سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌نووسراوی ژماره‌ ١٨.٥ی ‌ڕێكکه‌وتی ٥ی شوبات، ڕه‌زامه‌ندیی داوە له‌سه‌ر هێنانه‌كایه‌ی (فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا) له ‌ده‌سته‌ی ژینگه‌.

بەگوێرەی ناوەڕۆکی نووسراوەکە، فەرمانگەکە لە دوو بەش پێکدێت؛ بەشی کەمکردنەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ بەشی زەرەر و زیانەکان و هەر بەشێکیش دوو هۆبە لەخۆدەگرێت.

پێکهێنانی فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ زیاتربوونی کارتێکەرە ژینگەییەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیی و لە دۆخێکدا کە عێراق بەگشتی لەژێر کاریگەری جددی گۆڕانی کەشوهەوادایە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...