هه‌واڵ

بڕیاری لێخۆشبوونی سزاکانی سەر پارێزەران و چەند کۆمپانیایەک دەرکرا

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ٥٠٪ی سزاکانی سەر پارێزەران و کۆمپانیاکانی پێوەست بە کاروباری نشینگە و ڤیزە دەردەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەم، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤، وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە لێخۆشبوونی ٥٠٪ی سزاکانی سەر پارێزەران و کۆمپانیاکانی بەدواداچوونی کاروباری نشینگە و ڤیزە و کۆمپانیاکانی دیکە دا، کە کۆدی ڤیزایان بەر لە ٣١ی کانوونی یەکەمی٢٠٢٣ ڕاگیراوە.

لە بەیانەکەدا، وەزارەتی ناوخۆ داوا لە خاوەن کۆدەکان دەکات لە ماوەی (٩٠) ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە بکەن لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...