هه‌واڵ

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی: زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا سزادراون

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکرای دەکات، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایکۆتەوە سزادراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی، ئاشکرایان کرد، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا تەنیا لە سنوری دوو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بە نەهاتوو(غیاب) سزادراون.

نوێنەری ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە ژمارەی مامۆستایانی سزادراو بەگوێرەی سنوری پەروەردەکانی دیکە زۆر زیاترن، لەکاتێکدا مامۆستایان لە سنوری ١٣ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەدا بایکۆتیان کردووە.

نوێنەرایەتی مامۆستایانی ناڕازی هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا باسی لە شێوەیەکی دیکەی سزادانی مامۆستایان کرد، لەناویاندا گواستنەوەی زۆرەملێی مامۆستایان لە قوتابخانەیەوە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە و هاوکات فشارخستنە سەر بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە ستاقی کارگێڕی قوتابخانەکان بۆ دەستکردنەوە بە دەوام یان وازهێنانیان.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە ڕێگەی تیمێک لە پارێزەرانی خۆبەخشەوە و بەڕێکاری یاسایی ڕووبەڕووی سزادانەکان دەبنەوە و بێدەنگ نامێننەوە.

دووپاتیشی کردەوە، “بەردەوامی بە بایکۆت و درێژەدان بە خەباتی مەدەنیمان دەکەینەوە و ناچینە ژێر باری فشار و سزاکانیان”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...