ههواڵ
یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
زێدپرێس
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکێتی و پارتی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆببنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.
بەگوتەی ئەو، تا ئێستا کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریی نەکراوە و هەردوولا لە گفتوگۆدان بۆ دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوەکە.
لێدوانەکەی سەعیدی ئەحمەد پیرە، دوابەدوای لێدوانێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دێت، کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی لە وڵاتی فەڕەنساوە و لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا گوتی، لەم هەفتەیەدا پارتی و یەکێتی “لەسەر چەند پرسێکی گرنگ” کۆدەبنەوە.