هه‌واڵ

مووچەی زیاتر لە سێ مانگی ژینگەپارێزانی ڕاپەڕین خەرج نەکراوە

زیاتر لە ١٠٥ ڕۆژ بەسەر وەرگرتنی دوایین مووچەی کرێکارانی ژینگەپارێزی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین تێدەپەڕێت.

 

کاسترۆ مەعرووف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠٥ ڕۆژە کرێکارانی ژینگەپارێزی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین مووچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.

هەر بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ کرێکارانی ژینگەپارێزی دەڤەری ڕاپەڕین گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕینیان ڕێکخست و داوایان کرد پەلە بکرێت لە دابینکردنی مووچەکانیان.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، داوای کرد، هەرچی زووە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیای خاوەنکار چارەسەرێکی بەپەلەی کێشەی مووچەی کرێکارانی ژینگەپارێز لە دەڤەرەکەدا بکەن.

کاسترۆ مەعرووف گوتیشی، پێویستە بارودۆخ و گوزەرانی کرێکاران لەبەرچاو بگرێت و “پشتیوانی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی سەرجەم کرێکارانی ژینگەپارێز دووپات دەکەینەوە لە هەر شوێنێک بن”.

بەگوێرەی گرێبەستی شارەوانییەکان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراو، خۆڵ و خاشاکی سنوری شارەوانییەکان کۆدەکرێنەوە و هەزاران کرێکاری ژینگەپارێز لە هەرێمی کوردستاندا بەگرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا کار دەکەن.

هەر کرێکارێکی ژینگەپارێزی گەرمیان مانگانە بە مووچەی ٣٠٠ هەزار دینار کار دەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...