هه‌واڵ

هەولێر؛ دەست بەسەر زیاتر لە ١٠ تۆن هەنجیری وشککراوەدا گیرا

لە کۆگایەکی شاری هەولێردا، دەست بەسەر زیاتر لە ١٠ تۆن هەنجیری وشککراوەی بەسەرچوودا گیرا.

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤، لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی و قایمقامیەتی هەولێر لە کۆگایەکی شآری هەولێر، دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە ١٠ تۆن هەنجیری وشککراوەدا گرت کە خاوەنەکەی دەویست دەستکاری ڕێککەوتی بەسەرچوونی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زێدپرێس، ئەو کۆگایەی هەنجیرە وشککراوەکەی تێیدا دەستی بەسەرداگیراوە، کەوتووەتە گەڕەکی هەڤاڵانی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و سێ کەسیش بە تۆمەتی ساختەکردن لە ڕێککەوتی بەسەرچوونی هەنجیرەکە دەستگیرکراون کە هەر لەناو کۆگاکەدا ماونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر، ئاماژەی بەوە کردووە، هەنجیرە دەستبەسەرداگیراوەکە، بەسەرچووە و خاوەنەکەی ویستوویەتی دوای دەستکاریکردنی ڕێککەوتی بەسەرچوونەکەی، لە بازاڕدا ساخی بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، شوێنەکە داخراوە و پسوولەی بۆ کراوە، تا ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر بگیرێتەبەر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...