سیاسی
ئاراستەکان

خانەنشینی نایاسایی لە پەرلەمانی کوردستاندا

پێنج ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە دوای ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ سوێندی یاساییان خواردووە و بەپێی یاسا و بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق مافی ئەندامێتی پەرلەمانیان نییە، وێڕای ئەوەی چەند مانگێک بەنایاسایی مووچەیان وەرگرتووە، لەسەر داوای خۆیان و وەزیری دارایی و ئابووریی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری خانەنشینکردنیان دراوە.

 

بەگوێرەی شانزەمین ڕاپۆرتی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان کە ئەمڕۆ ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە و وێنەیەکی دەست زێدپرێس کەوتووە، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێنج ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە لە دوای ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ سوێندی یاساییان خواردووە و بەپێی یاسا و بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق مافی ئەندامێتییان نەبووە، چەند مانگێک مووچەی پەرلەمانتارییان وەرگرتووە و دواتریش لەسەر داوای خۆیان و وەزیری دارایی و ئابووری لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر خانەنشینکردنیان دراوە.

ئەو پەرلەمانتارانە پێکدێن لە سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان و دلێر عەبدولخالق ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان، عەبدوڵا حەسەن حەمەد و لەیلا عەلی عەبدولعەزیز ئەندامانی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی و بێروان فەقێ ئیسماعیل پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستاندا، کە بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئینستیتیوتی پەی، بەدرێژایی ماوەی مانەوەیان لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا، بە هەر پێنج ئەندامیان تەنیا هەشت خوولەک و ٤٥ چرکە قسەیان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکە هەڵوەستە لەسەر ئەو مووچانە کراوە، کە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بەنایاسایی و دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەریانگرتووە و بەسەریەکەوە دەکاتە چوار ملیار و ٢٥٦ ملیۆن دینار و پێویستە بۆ گەنجینەی گشتی بگێڕنەوە.

ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە دوای تەواو بوونی تەمەنی پەرلەمان لە (6/11/2022 تا 30/5/2023) دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (6) موچەیەیان بە نایاسایی وەرگرتووە و دەبووایە بیگێڕنەوە بۆ خەزێنەی گشتی. هەروەها، لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (2) موچەی تریان بە نایاسایی وەرگرت كە نەدەبوایە وەریبگرن.

ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، کە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت كە ساڵ و نیوێكە بەپێی یاسا خولی پێنجەمی پەرلەمان كۆتایی هاتووە، كەچی زۆرینەی ئەندامانی ئەم خولەی پەرلەمان شوقە و خانووەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن و چۆلیان نەكردووە كە ئەمەش بەكارهێنانی مولكی گشتییە لە دەرەوەی یاسادا و زیاتر لەوەیش وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە نزیكەی ساڵ و نیوێكە بەپێی یاسا لە ئەركەكانیاندا نەماون، كەچی تا ئێستاشی لەگەڵدابێت بەنایاسایی خانووەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن (كە هەریەكەیان لە دوو خانوودا نیشتەجێن)، ئۆتۆمبێلەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن، پاسەوانەكانی پەرلەمان هێشتا لەلایانن، هەریەك لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی بەشێك لە فەرمانبەرانی ستافی نوسینگەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بارەگا حزبیەكانی خۆیان بەكاردەهێنن.

 

دەقی ڕاپۆرتەکەی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان هاتووە؛

 

خانەنشینی نایاسایی

حكومەتی هەرێم لەبەر شەڕكردن لەسەر موچەی نایاسایی، فریای بەرگریكردن لە موچەی یاسایی ناكەوێت!

پەرلەمانی كوردستان دوابەدوای ئەوەی بەهۆكاری نەگەیشتنە سازانی هێزە سیاسیەكان لەلایەك و لاوازی و بێ ئیرادەیی خۆیەوە نەیتوانی نەخشەڕێگایەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دابنێت و بەڕوو سوری تەمەنی خولەكەی خۆی كۆتاپێبێنێ‌، ئەوە بوو لە (9/10/2022) بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی بۆ ساڵێك دا، بۆ درێژكردنەوەكە چەند بیانوێكی هێنابوویەوە، كە لە هۆكارەكانی دەرچوونی یاساكەدا هاتبوو، وەك: رێگری كردن لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی، گەرەنتیكردنی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان، تەواوكردنی ڕێكسازییە یاسایی و كارگێڕی و هونەرییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی، دەستەبەركردنی تۆماری بایۆمەتری پاك و بێگەرد ڕەخساندنی ژینگەیەكی سیاسی لەبار بۆ هێنانەدی یەكڕیزی و كۆدەنگی نیشتیمانی.

بەڵام لەراستیدا هۆكارە راستەقینەكانی درێژكردنەوەكە لەوكاتەدا هیچ كام لەو بیانوانە نەبوون، چونكە ئەو بیانوانەی هێنرابوونەوە دەرەنجام بوون نەك هۆكار، هۆكارە هەقیقییەكان بریتی بوون لە: خراپی رەوشی جەماوەریی لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان و ترسیان لە هەڵبژاردن كە دەنگ و كورسیەكانیان كەم بێتەوە، هەروەها ململانێی ناتەندروستیان و باوەڕ نەبوونیان بە دەستاودەستكردنی دەسەڵات. هەر ئەم هۆكارانەش بوونە مایەی ئەوەی پەرلەمان كەمتەرخەم بێت و بە ئەركەكانی هەڵنەستێت.

دوای هەشت مانگ لە درێژكردنەوەی تەمەنی، پەرلەمان هیچ كام لەو ئەركانەی جێبەجێنەكرد، نە رێگری كرد لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی، نە گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكانی پێكرا، نە ڕێكسازییە یاسایی و كارگێڕی و هونەرییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی تەواو كرد، نە تۆمارێكی بایۆمەتری پاك و بێگەردی دەستەبەر كردو نە هیچ ژینگەیەكی سیاسی لەباری رەخساند بۆ هێنانەدی یەكڕیزی و كۆدەنگی نیشتیمانی. بەپێچەوانەوە نەك هەر ئەوانەی نەكرد بەڵكو دەستەی سەرۆكایەتی ماوەیەكی زۆر دانیشتنە ئاساییەكانیشیان پەكخست.

دواتر لە (30/5/2023) بەهۆی چەند سكاڵایەكەوە، دادگەی ئیتیحادی بڕیاری نادەستوریبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیدا، ئەو ماوەیەی لە (6/11/2022) تا (30/5/2023) ی بە نایاسایی دانا، بەمەش سەرجەم ئەو یاساو بڕیارانەی پەرلەمان دابوونی، ئەو هەنگاوانەی نابووی لە پڕكردنەوەی شوێنی ئەندامە دەستلەكاركێشاوەكان بە ئەندامی نوێ و سوێندخواردنیان، پوچەڵ كرانەوە.

بەپێی بڕیارەكەی دادگە، ئەو ماوەیەی پەرلەمانتاران موچەیان وەرگرتبوو نایاسایی بوو، دەبوایە موچەكان بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە، بەلام هیچ پەرلەمانتارێك موچەكەی نەگێڕایەوە، بەوانەشەوە كە لە ئێستادا لیستیان دروستكردووە، یا لەنێو حزبەكانیاندا خۆیان كاندید كردۆتەوە، گوایە بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندی هاولاتیان دەیانەوێ بچنەوە پەرلەمان! ئەمە لە كاتێكدا موچەخۆران تا ئێستا چوار موچەیان وەرنەگرتووە، كەچی پەرلەمانتارەكان حەوت موچەیان بە نایاسایی خوارد.

خۆ ئەگەر حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی، پەرۆشی موچەخۆران بوونایە دەبوایە شەڕی بڕینی موچەی نایاساییان بكردایە، ئەوكاتە موچەی یاسایی ئۆتۆماتیكی شوێنی خۆی دەكردەوە. لەكاتێكدا دەبوایە پابەند بن بە گێڕانەوەو لێسەندنەوەی موچە نایاساییەكان، نەك هەر نەیانگێڕایەوە بەڵكو دوو مانگی تریشیان دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگەی ئیتحادی بە نایاسایی بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەشكرد.

ئێمە وەك ئینستتوتی پەی، چەندین راپۆرتمان بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە، دەیان یادداشتمان پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، هەر لە سەرۆكایەتیەكانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەریەوە تا وەزارەتی دارایی، بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەردەوام بوون لە پێدانی موچە نایاساییەكە، یادداشتمان پێشكەش بە دامەزراوەكانی (داواكاری گشتی، دەستەی نەزاهە، دیوانی چاودێری دارایی) كرد، بەڵام ئەوانیش كە ئەركی خۆیان بوو بەدواداچوون بكەن و رێگر بن، كەچی هیچكامیان دەنگیان لێوە نەهات!

سەرباری هەموو ئەوانە، لە ئێستادا فەزاحەتێكی گەورەتر بەڕێوەیە، بەپێی ئەو بەڵگەو دۆكیۆمێنتانەی دەست ئینستتیوتی پەی كەوتووە، پێنج لەو پەرلەمانتارانەی لە دوای (6/11/2022) بەنایاسایی سوێندیان خواردبوو، داواكارییەكیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان كردووە و داوای خانەنشینی دەكەن، كە داواكاران بریتین لە (سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان) و (دلێر عەبدولخالق حاجی) لە بزوتنەوەی گۆڕان، (عەبدوڵلا حەسەن حەمەد) و (لەیلا عەلی عەبدولعەزیز) لە بزوتنەوەی ئیسلامی، (بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل) لە یەكگرتووی ئیسلامی (هەر بۆ زانیاری دوای سوێندخواردنی بێروان فەقێ‌ لە پەرلەمان، یەكگرتووی ئیسلامی ناوبراوی لە ریزەكانی خۆی دەركرد)، بەپێَی زانیارییەكانی ئینستتیوتی پەی سەرۆكایەتی دیوان بەبی ئەوەی پشتگیرییان لێ بكات تەنها یادداشتەكەیانی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، دواتر داواكارییەكە لەلایەن وەزیری داراییەوە براوەتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە رۆژی (27/3/2024) یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بووە، هەروەك بەڵێنیان پێدراوە، ئەگەری ئەوە هەیە هەر پێنجیان خانەنشین بكرێن. ئەمە لە كاتێكدایە كە موچەخۆران موچەی چوار مانگیان وەرنەگرتووە، رۆژی بەر لە كۆبوونەوەكەش سەرۆكی حكومەت لە میدیاكانەوە موژدەی ئەوەی دابوو گوایە لە كۆبوونەوەكەدا هەواڵی دڵخۆشكەری بۆ موچەخۆران و هاوڵاتیان پێیە! كەچی یەك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە خانەنشینكردنی ئەو پەرلەمانتارانە بە شێوەیەكی نایاسایی.

شایانی باسە ئەو بەرێزانە یەكێكیان تەنها (5) مانگ، چوارەكەی تریشیان تەنها دوو مانگ و پانزە رۆژ لەپەرلەمان دەوامیان كردووە. یەكێكیان بەشداری (5) كۆبوونەوەو ئەوانەی تر بەشداری تەنها (3) كۆبوونەوەیان كردووە، هیچ كامیان هیچ پرۆژە یاسایەكیان واژۆ نەكردووە، بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لیژنەكانیان نەكردووە، تەنانەت بە هەر پێنجیان لەو ماوەیەی لە پەرلەمان بوونە تەنها (8:45) هەشت خولەك و چل و پێنج چركە لە دانیشتنەكاندا قسەیان كردووە كەچی لەبەرامبەردا بە هەر پێنجیان بڕی (172.200.000) سەد و حەفتاو دوو ملیۆن دیناریان وەك موچە وەرگرتووە. ئێستاش بە نایاسایی داوای خانەنشینی دەكەن وەك ئەوەی بیریان چووبێت ئەو ماوە كورتەی لە پەرلەمان بوون بە یاساداڕێژەر (مشرع) و پارێزەری یاسا ناوبراون! سەرجەم وردەكارییەكانیان لە خشتەكاندا خراونەتە روو.

جگە لەمانە لەو ماوەیەدا (واتە دوای درێژكردنەوەی تەمەنی بە نایاسایی) پەرلەمانی كوردستان (7) یاسای پەسەند كردووە، كە بە نەبوو دادەنرێن، كەچی حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك بە ژمارە (12952) كە لە (12/10/2023) دەریكردووە كار بەو یاسایانە دەكات، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و بڕیاری دادگایە، لەداهاتوودا كێشە بۆ حكومەت و خەڵكی كوردستان دەنێتەوە.

ئەگەر سەبارەت بەم دۆسیانە، هەر كەسێك لە دادگەی ئیتیحادی سكاڵا تۆمار بكات، دادگا لەبەرژەوەندی سكاڵاكار و لە دژی حكومەتی هەرێم بڕیار دەدات، هەموو ئەو یاساو بڕیارانە و خانەنشین بوونە نایاساییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە، داوای گێڕانەوەی ئەو موچە نایاساییانە دەكات كە وەرگیراون، ئەو كاتە حكومەتی هەرێم دیسانەوە رایدەگەیەنێ‌ كە دادگەی ئیتیحادی دژ بە حكومەتی هەرێمە، لەكاتێكدا حكومەت خۆی كارتی نایاسایی دەدات بە دادگا تا دژی بجولێتەوە!

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر بچێتە سەر و ئەنجامبدرێت، وێڕای ئەوەی یاساشكێنیەكی روونە، دروستكردنی دۆخێكی ناعەدالەتییە لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگە، سوكایەتیشە بە دامەزراوەیەكی بەرز و پیرۆزی وەك پەرلەمان، چونكە پەرلەمانی پێ لاواز دەبێت، باشتر وابوو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و حزبە سیاسییەكان بەدواداچوونیان بكردایە بۆ ئەو بڕیارە نابەجێیەی دادگەی ئیتیحادی دەریكردووە كە هیچیتر نابێت “پەرلەمان مەرجەعی باڵای یەكلاكردنەوەی پرسە چارەنوسسازەكانی خەڵكی كوردستان”بێت. لەبەر هیچنا لەبەر بەرژەوەندی خۆیان، چونكە تا دامەزراوەی پەرلەمان تۆكمەو بەهێز بێت، حكومەت بەهێزتر دەبێت و حیزبە سیاسییەكانیش ئاسودەتر لە هاتنەدی خواست و داواكارییەكانیان، بەڵام بەداخەوە شەڕیان لەسەر ئەوەیە كامیان پێشێلی زیاتری یاسا بكەن لەپێناو دەسكەوت و بەرژەوەندیی بچوك!

 

بەشداری ئەندامەكان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان

مێژووی دانیشتن ژمارەی دانیشتن فراکسیۆن ناوی ئەندام ژ
دانیشتنی ژمارە (15)ی ئاسایی ڕۆژی (30/11/2022) 5 بزووتنەوەی گۆڕان سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان 1.
دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی ڕۆژی (1/3/2023)
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023)
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) 3 بزووتنەوەی گۆڕان دلێر عەبدولخالق حاجی 2.
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) 3 بزووتنەوەی ئیسلامی عەبدوڵا حەسەن حەمەد 3.
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) 3 بزووتنەوەی ئیسلامی لەیلا عەلی عەبدولعەزیز 4.
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) 3 سەربەخۆ بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل 5.
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023)
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023)

 

 

بەشداری ئەندامان لە واژۆكردنی پێشنیازە یاساكاندا كە پێشكەشی پەرلەمان كراون و خوێندنەوەیان بۆ كراوە

ژ ناوی ئەندام فراکسیۆن ژمارە پێشنیازە یاسا کە واژۆی کردووە
١ سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان بزووتنەوەی گۆڕان 0
٢ دلێر عەبدولخالق حاجی بزووتنەوەی گۆڕان 0
٣ عەبدوڵا حەسەن حەمەد بزووتنەوەی ئیسلامی 0
٤ لەیلا عەلی عەبدولعەزیز بزووتنەوەی ئیسلامی 0
٥ بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل سەربەخۆ 0
کۆی گشتی 0

 

ژمارەی بەشداری ئاخاوتنی ئەندامەكان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان

ژ ناوی ئەندام فراکسیۆن ژمارەی وتەکانی
١ سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان بزووتنەوەی گۆڕان ٢
٢ دلێر عەبدولخالق حاجی بزووتنەوەی گۆڕان ٤
٣ عەبدوڵا حەسەن حەمەد بزووتنەوەی ئیسلامی ٤
٤ لەیلا عەلی عەبدولعەزیز بزووتنەوەی ئیسلامی ١
٥ بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل سەربەخۆ 0
کۆی گشتی ١١

 

 

ماوەی قسەکردنی ئەندامەکان لە دانیشتنەکانی پەرلەمان

ژ ناوی ئەندام فراکسیۆن ماوەی قسەکردن بە نووسین
١ سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان بزووتنەوەی گۆڕان 01:27 یەک خولەک و بیست و حەوت چرکە
٢ دلێر عەبدولخالق حاجی بزووتنەوەی گۆڕان 02:06 دوو خولەک و شەش چرکە
٣ عەبدوڵا حەسەن حەمەد بزووتنەوەی ئیسلامی 03:06 سێ خولەک و شەش چرکە
٤ لەیلا عەلی عەبدولعەزیز بزووتنەوەی ئیسلامی 02:06 دوو خولەک و شەش چرکە
٥ بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل سەربەخۆ 00:00 هیچ قسەی نەکردووە
کۆی گشتی 08:45 هەشت خولەک و چل و پێنج چرکە

 

 

بەشداری ئەندامەكان لە كۆبوونەوەی لیژنەكانیاندا

(17/5/2023 تا 30/5/2023)

ژمارەی كۆبوونەوەكانی لیژنە  لەو ماوەیە ئەندامێتی لە لیژنە ناوی ئەندام ژ
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە كاروباری تەندروستی و ژینگە سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان 1.
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە دەستپاكی دلێر عەبدولخالق حاجی 2.
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە پەروەردە و خوێندنی باڵا عەبدوڵلا حەسەن حەمەد

 

3.

 

لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە داكۆكی كردن لە مافی ئافرت لەیلا عەلی عەبدولعەزیز

 

4.

 

لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە ئەوقاف و كاروباری ئایینی
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە كاروباری پێشمەرگە بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل

 

5.

 

لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە كشتوكاڵا و ئاودێری
كەسیان بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكیان نەكردووە كۆی گشتی

 

ئەو مووچانەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی لەلایەن ئەو ئەندامانەوە وەرگیراوە

ژ

 

فراكسیۆن

 

بڕی پارە كە بەنایاسایی وەرگیراوە
موچەی یەك مانگ كۆی موچەی وەرگیراو بە نوسین
1. سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان 8.200.000 57.400.000 پەنجاو حەوت ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار
2. دلێر عەبدولخالق حاجی 8.400.000 28.700.000 بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار
3. عەبدوڵلا حەسەن حەمەد 8.400.000 28.700.000 بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار
4. لەیلا عەلی عەبدولعەزیز 8.400.000 28.700.000 بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار
5. بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل 8.400.000 28.700.000 بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار
كۆی گشتی 41.000.000 172.200.000 سەد و حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار

 

 

 

سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان

چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (30/11/2022 تا 30/5/2023)

ز بابەت ژمارە
1 ماوەی دەوامی لە پەرلەمان 6 مانگ
2 بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 5
3 بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان 0
4 ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە 0
5 ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە 0
6 واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن 0
7 پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 0
8 بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان 2 جار
9 ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان 01:27 بیست و حەوت چركە
10 بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە 57.400.000

 

 

دلێر عەبدولخالق حاجی

چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (15/3/2023 تا 30/5/2023)

ز بابەت ژمارە
1 ماوەی دەوامی لە پەرلەمان 2  مانگ و نیو
2 بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 3
3 بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان 0
4 ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە 0
5 ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە 0
6 واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن 0
7 پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 0
8 بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان 4 جار
9 ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان 02:06 دوو خولەك و شەش چركە
10 بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە 28.700.000

 

 

عەبدوڵلا حەسەن حەمەد

چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (15/3/2023 تا 30/5/2023)

ز بابەت ژمارە
1 ماوەی دەوامی لە پەرلەمان 2  مانگ و نیو
2 بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 3
3 بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان 0
4 ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە 0
5 ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە 0
6 واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن 0
7 پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 0
8 بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان 4 جار
9 ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان 03:06 سێ خولەك و شەش چركە
10 بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە 28.700.000

 

 

لەیلا عەلی عەبدولعەزیز

چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (15/3/2023 تا 30/5/2023)

ز بابەت ژمارە
1 ماوەی دەوامی لە پەرلەمان 2  مانگ و نیو
2 بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 3
3 بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان 0
4 ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە 0
5 ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە 0
6 واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن 0
7 پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 0
8 بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان 1 جار
9 ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان 02:06 خولەك
10 بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە 28.700.000

 

 

بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل

چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (15/3/2023 تا 30/5/2023)

ز بابەت ژمارە
1 ماوەی دەوامی لە پەرلەمان 2  مانگ و نیو
2 بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 3
3 بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان 0
4 ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە 0
5 ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە 0
6 واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن 0
7 پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 0
8 بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان 0
9 ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان 0
10 بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە 28.700.000

 

 

ئەنجام

1-بەهۆی پەیوەستنەبوون بە یاساو درێژكردنەوەی نادەستوریی تەمەنی پەرلەمانەوە، ماوەی ساڵ و نیوێكە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بۆشایی یاساییەوە.

2-لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی، بەرلەمانی كوردستان (7) یاسا و (1) بڕیاری دەركردووە، بەپێی بڕیاری دادگە پەرلەمان لەو رۆژەوە كە كۆتایی هاتووە ناتوانێت هیچ كارێك بكات، هەر لەبەر ئەم هۆكارە ئەو یاسایانەی لە دوای ئەو مێژووەوە دەرچوێنراون پوچەڵن و ناكرێت كاریان پێ بكرێت. (بڕوانە پاشكۆی ژمارە 2).

3-لە دوای تەواو بوونی تەمەنی پەرلەمان لە (6/11/2022 تا 30/5/2023) دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (6) موچەیەیان بە نایاسایی وەرگرتبوو كە دەبوایە بیگێڕنەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

4-لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (2) موچەی تریان بە نایاسایی وەرگرت كە نەدەبوایە وەریبگرن.

5-تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت كە ساڵ و نیوێكە بەپێی یاسا خولی پێنجەمی پەرلەمان كۆتایی هاتووە، كەچی زۆرینەی ئەندامانی ئەم خولەی پەرلەمان شوقەو خانووەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن و چۆلیان نەكردووە كە ئەمەش بەكارهێنانی مولكی گشتیە لە دەرەوەی یاسا.

6-دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە نزیكەی ساڵ و نیوێكە بەپێی یاسا لە ئەركەكانیاندا نەماون، كەچی تا ئێستاشی لەگەلدابێت بەنایاسایی خانوەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن (كە هەریەكەیان لە دوو خانوودا نیشتەجێن)، ئۆتۆمبێلەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن، پاسەوانەكانی پەرلەمان هێشتا لەلایانن، هەریەك لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی بەشێك لە فەرمانبەرانی ستافی نوسینگەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بارەگا حزبیەكانی خۆیان بەكاردەهێنن.

7-سەرباری ئەوەی حكومەت كار بەڕێكەرە، بەردەوامە لەسەر بەنایاسایی خانەنشین كردن و بەخشینەوەی پلەو ئیمتیازات.

 

 

راسپاردە

1-هیچ كام لەو یاساو بڕیارانەی لەدوای (6/11/2022) لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەركراون كاریان پێنەكرێت، چونكە بەپێی یاسا پوچەڵن.

2-ئەو بەڕێزانەی لە دوای (6/11/2022) لە پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردوە، لەبەر ئەوەی پەرلەمان لەماوەی نادەستوریدا بووە، خانەنشین نەكرێن و بگەڕێنەوە سەر كاری پێشووی خۆیان.

3-ئەو موچانەی لە دوای (6/11/2022) بە نایاسایی دراون بگێڕدرێنەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

4-هەریەك لە دامەزراوەكانی دەستەی دەسپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیانە بكەن چونكە لەچوارچێوەی ئەركی خۆیاندایە.

5-لە زوترین كاتدا شوقەو خانوەكانی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتیەوە چۆڵ بكرێن و رادەستی ئیدارەی پەرلەمان بكرێنەوە.

6-لەئێستادا كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بوونی نیە، نابێت سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان بچێتە ژێر ئەو فشارانەی لەسەری دەكرێَت، بۆ ئەوەی هیچیتر دامەزراوەیەكی گرنگی وەك پەرلەمان لەوە بێبایەختر نەكرێت.

 

خشتەی بڕی ئەو پارەیەی بەپێی یاسا پێویستە پەرلەمانتاران بیگێڕنەوە بۆ خەزێنەی گشتی

ژ

ئەندام

فراكسیۆن

بڕی پارە كە پێویستە بیگێڕنەوە

ژمارەی

 

 
بۆ یەك مانگ بۆ هەشت مانگ
1. پارتی دیموكراتی كوردستان 45 235.300.000 1.655.300.000
2. یەكێتی نیشتمانی كوردستان 21 113.500.000 908.000.000
3. بزوتنەوەی گۆران 10

 

52.000.000 416.000.000
4. ئەندامی تازەی گۆڕان/س.ع.ع 8.200.000 57.400.000
5. ئەندامی تازەی گۆڕان/د.ع.ح 8.400.000 28.700.000
6. ئەندامی دەستلەكار كێشاوەی گۆڕان/ ع.ح.ص 1 6.200.000 18.600.000
7. ئەندامی دەستلەكار كێشاوەی گۆڕان/ ش.ك.ص 1 0 0
8. جولانەوەی نەوەی نوێ‌ 4 0 0
9. ئەندامی دەستلەكار كێشاوەی نەوەی نوێ/ ك.ف. 1 6.200.000 18.600.000
10. كۆمەڵی دادگەری كوردستان 7 35.400.000 283.200.000
11. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 5 21.000.000 84.000.000
12. لیستی سەردەم 1 4.200.000 33.600.000
13. لیستی ئازادی 1 4.200.000 33.600.000
14. پارتی گەشەپێدانی توركمانی 2 10.400.000 83.200.000
15. لیستی چاكسازی توركمانی 1 5.500.000 44.000.000
16. لیستی بەرەی توركمانی 1 4.200.000 33.600.000
17. لیستی میللەت 1 4.200.000 33.600.000
18. هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی 3 14.600.000 116.800.000
19. ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری 1 6.200.000 65.600.000
20. لیستی رافیدەین 1 4.200.000 33.600.000
21. لیستی ئەرمەن 1 4.200.000 33.600.000
22. بزوتنەوەی ئیسلامی 2 16.400.000 57.400.000
23. پەرلەمانتاری سەربەخۆ/ س.ف.م 1 4.200.000 33.600.000
24. پەرلەمانتاری سەربەخۆ/ م.ب.ق 1 4.200.000 33.600.000
25. پەرلەمانتاری سەربەخۆ/ د.ا.ح 1 6.200.000 65.600.000
26. پەرلەمانتاری سەربەخۆ/ ش.ن.و 1 6.200.000 65.600.000
27. پەرلەمانتاری سەربەخۆی تازە/ ب.ف.ا 1 8.400.000 28.700.000
  کۆی گشتی      593700000  4.265.500.000

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...