سیاسیهه‌واڵ

لە ساڵیادی ئەنفالی هەشتەم و کۆتایی لە بادینان

عەدالەت عومەر

نوسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید

 

لەگەڵ دەستپێکی شاڵاوی ئەنفالی هەشتەم و کۆتایی لە ساڵی ١٩٨٨  لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ مانگی ئاب ئەو ناوچانە لە پارێزگای دهۆک و هەولێر کیمیاباران کران.  کیمیاباران بە شێوەیەکی چڕ تا ٢٩ مانگ بەردەوام بوو کە بەپێی ڕۆژژمێر باسی دەکەین.

 

  • لە ڕۆژی 24/8/1988 لە پارێزگای دهۆک چیای گارە و گوندی (زێوەشکان) بۆمبارانی کیمیایی کرا و 10 پێشمەرگە شەهید بوون.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای دهۆک قۆناغی هەشتەم و کۆتایی ئەنفال دەستیپێکرد و بۆمبارانی کیمیایی بۆ سەر ناوچەی ئامێدی و بەرواری باڵا، گوندەکانی (وەرمیلی، باپیری، گەرەگوە، هیسی، ئیکمالا، ئاسهی، بازێ، میسکا، توشمبیک، مێرگا چیا، کانی بەلاڤ، بریجینی، توێکا) دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا 5 کەس گیانیان لە دەستدا و 75 کەس بریندار بوون.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای دهۆک، ناوچەکانی ئامێدی، سەری گارە و گوندەکانی (ئیکمالا، کیری، بەلیتی، باوەکا، بەرکەڤری، گرکا، کۆڤلینک، ڕدینیا، سارکی، زێوکا، شێرانە، بلێجانی، بانێ) کیمیابارانکران و 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 40 کەس بریندار بوون. هەر لەم شاڵاوەدا زیاتر لە 46 گوندی دەڤەری ئامێدی تەختی زەوی کران.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای دهۆک ناوچەی ئامێدی، بەرواری خوارو و گوندەکانی (سپینداری، سیاری) کیمیاباران کران.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای دهۆک، گوندەکانی (کانیا، باسکا، ئاڤۆکێ، بیمنانش) کیمیاباران کران و چەندین کەس بەرکەوتن.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای دهۆک، گوندەکانی (پریسە، جزگیرا، چەمچاڵی، چەمشرتی، چەم ڕەبەتکی، میروکی، بلمباس) کیمیاباران کران و چەندین کەس بریندار بوون.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای دهۆک، گوندەکانی (تویکا، بلیجان، زرهەوا) کیمیاباران کران، لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەس بریندار بوون.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای دهۆک، گوندەکانی (برجینی، درگەلا شێخا، زیناڤا، دبانکێ) کیمیاباران کران و لەئەنجامدا چەندین کەس بریندار بوون.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای هەولێر، ناوچەی (بەڕۆژ، بارزان، مزوری باڵا) کیمیاباران کران.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای هەولێر، گوندەکانی (هیران و نازەنین) کیمیاباران کران، بەڵام زیان نەزانراوە.

 

  • لە ڕۆژی 25/8/1988 لە پارێزگای هەولێر، گوندەکانی (خەتێ، وەرتێ) بۆ دواجار کیمیاباران کران، قوربانییەکان نەزانراوان.

 

ڕۆحی  شەهیدانی کیمیابارانکراو و ئەنفالکراوان شاد و ئاسوودە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...