هه‌واڵ

یەکێتی لیستی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 

میدیای یەکێتیی نیشتمانی، لە زاری ڕزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەم، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤، یەکێتی بە فەرمی لیستی کاندیدەکانی خۆی لە سنووری هەر چوار بازنەی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەوان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

دوای چەند درێژکردنەوەیەک، لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، ئەمڕۆ یەکشەم، بە وادەی کۆتایی بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدانی حزب و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان دیاری کراوە.

تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان نەکردووە و کۆمسیۆنیش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو کۆتایی دێت.

هەر ئەمڕۆ یەکشەم، بەرپرسی هۆبەی کاروباری حزبەکان و پاڵێوراوان لە نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارتی سەردانی نەکردوون بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button