هه‌واڵ

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە مانگێک بەندکردن سزا درا

بە بڕیاری دادگای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ عەمید ئاسۆ محەمەدئەمین بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە مانگێک بەندکردن سزا دەدرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ بڕیاری دا بە سزادانی عەمید ئاسۆ محەمەدئەمین بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بەوەکالەت.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، بە ماوەی مانگێک بەندکردن سزا دەدرێت. ئەویش بەھۆی خوێندن و بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن، کە ئەمەش وەک لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پەیوەست بەخوێندنە و بەو شێوەیەش سزاکە پەیوەندی بە پۆست و کارکردنی ناوبراو لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانییەوە نییە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...