هه‌واڵ

زەمالەی خوێندن لە کۆریای باشوور ڕاگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سکۆلەرشیپی خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی کۆریای باشوور ڕادەگەیەنێت.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریای باشوور لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشوور (KDI School) چەند کورسییەکی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لەبوارەکانی (سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرپێدان و بەڕێوەبردنی گشتی و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشوور تەرخان کردووە.

 

بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

سەرچاوەی زەمالەکە

 

 

مەرجەکان:

  • پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠ )کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ هەردوو بەرنامە پێشکەش بکات. (بۆ ماستەر پێویستە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، بۆ دکتۆرا پێویستە ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریای باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکە.

 

تێبینی:

– هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

– تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– دوا کات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر یا لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەکەی تر جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەشکردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.

– دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

 

کردنەوەی فایل

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button