هه‌واڵ

گەشتی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و گەشتیاری ڕاگیرا

گەشتیی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و گەشتیاری لە هەرێمی کوردستانەوە ڕاگیرا و بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێ، چوون و هاتن بە پیادە کراوە و ئاساییە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی “ئیمام حوسێن”، هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران ڕاگیراوە.

هەروەها دەڵێ، ڕاگرتنەکە ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت و تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئێرانی، بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە هاتن و چوونی گەشتیاران بە پیادە و بەبێ ئۆتۆمبێل بەشێوەی ٢٤ کاتژمێر و بەشەووڕۆژ کراوە و ئاساییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...