هه‌واڵ

هەولێر؛ سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی ١٢٠ مەتری بەگەڕدەخرێن

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، لە ئەمڕۆوە سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەدرێژایی شەقامی ١٢٠ مەتری شارەکە، بەگەڕدەخرێن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاگادارییەکی بۆ شوفێران ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاماژەی بەوە دا، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لە شەقامی ١٢٠ مەتری، لە ئەمڕۆ یەکشەم ١٥ی تشرینی یەکەم تا ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەدرێژایی شەقامەکە وەکوو “تاقیکردنەوە” بەگەڕدەخرێن.

هەرچەند کامێراکان لەو ماوەیەدا، سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن، بەڵام لە دوای ئەم ڕێککەتەوە، سەرپێچییەکان هەژمار دەکرێن؛ بەو جۆرەیش لە ئەمڕۆوە بۆ ٢١ی تشرینی یەکەم سەرپێچی هەژمار ناکرێت، بەڵام لە دوای ٢١ی تشرینی یەکەمەوە، سەرپێچییەکان هەژمار دەکرێن.

زۆرترین خێرایی ڕێپێدراو لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر، ١١٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

 

شوێن و ئاڕاستەی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...