هه‌واڵ

هۆشدارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ خانەنشینان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری، هۆشداری بە خانەنشینان دەکات لەماوەی دوو هەفتەدا خۆیان لە بایۆمەتری تۆمار نەکەن و فۆڕمەکە نەگێڕنەوە، مووچەکەیان ڕادەگیرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە، کە ئاڕاستەی خانەنشینانی کردووە، داوا دەکات، “هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات”.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێ: “هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار”.

بە پێچەوانەوەی ئەو خاڵانەوە، هۆشداری دەدات لەوەی: “هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button