هه‌واڵ

کارمەندێکی پۆلیس بە تەقەی تۆمەتبارێک گیانی لەدەستدا

زێدپرێس-گەرمیان

 

لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسی گەرمیان و تۆمەتبارێکی داواکراو. کارمەندێکی پۆلس لەلایەن تۆمەتبارەکەوە تەقەی لێکرا و گیانی لە دەستدا.

 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی زینانە بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی زینانە، هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی داواکراویان داوە، بەڵام تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە و تەقەی لێکردوون و لە ئەنجامدا کارمەندێکی پۆلیسی زینانە بەناوی تاریق عەبدولڕەحمان بە تەقەی تۆمەتبارەکە بەسەختی بریندارکراوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

تاریق عەبدولڕەحمان مەجید، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ و خەڵکی گوندی حەفتەغاری سنووری داقووقە.

 

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی زێدپرێس، تۆمەتبارەکە ماوەیەکە داواکراوە و خۆی لە گوندێکی سنوورەکە حەشارداوە، ئەمڕۆ هێزێکی پۆلیسی سەر بە بنکەی پۆلیسی زینانە بۆ دەستگیرکردنی، دەرچوون و تۆمەتبار خۆی بەدەستەوە نەداوە و ڕووبەڕووی هێزەکە بووەتەوە.

 

سەرچاوەکە گوتیشی، تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە.

 

شارەدێی زینانە سەر بە شارۆچکەی کفری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...