چەند ڕوونکردنەوەیەک لە “هەژماری من”ەوە بۆ مووچەخۆران
“هەژماری من” مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ڕۆژانی دابەشکردنی مووچەدا و لە دوای ئەوەی کە مووچەکەت خرایە سەر هەژمارە بانکییەکەت، دەتوانیت لە سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی گشت بانکەکان دەستت بە مووچەکەت بگات کە ئێستا ژمارەیان زیاترە لە 500 ئامێر، بەو ئامێرانەی لە پێش پڕۆژەی هەژماری من هەبوون و ئەوانەی لە دوای پڕۆژەکە بەردەستخراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپات کراوەتەوە؛
– ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشانی بانکی خۆت بە خۆڕاییە و هیچ کرێیەکی ڕاکێشانت لێوەرناگیرێت.
– ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشانی بانکەکانی دیکە کرێیەکی ڕاکێشانی کەمی دەبێت.
– ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە 24 کاتژمێری ڕۆژ و سەرجەم ڕۆژەکانی هەفتە بەردەستن.
زیاتر هاتووە: “مەرجیش نییە تەنها ئامێرەکانی سەر شەقامەکان بەکاربهێنیت. بەڵکو ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە لقی بانکەکان و زۆربەی مۆڵەکاندا بەردەستن و دەتوانیت بەپێی گونجاوی خۆت هەر ئامێرێک بتەوێت و لە تۆوە نزیکتر بوو بەکاریبهێنیت”.