ههواڵ
زاخۆ؛ گەنجێک لە ڕوباری خابیر ڕزگار کرا
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/09/Zed-Press-news-306-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ، ڕزگارکردنی گەنجێک ڕادەگەیەنێت، کە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بەگوێرەی بەرگری شارستانی زاخۆ، کاتژمێر ٩:٣٠ خوولەکی شەوی ڕابردوو ٢٢/٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی (ا. م. ز.)، بەمەبەستی خۆکوشتن خۆی خستووەتە ڕووباری خابیر(کۆڕنیشی زاخۆ)، بەڵام لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆوە، ڕزگارکراوە و ڕێگری لە خۆکوشتنی کراوە.
بەرگری شارستانی زاخۆ ئاشکرای کردووە، گەنجەکە، خەڵکی وانی باکوری کوردستانە.