هه‌واڵ

دەستەی مافی مرۆڤ: ڕاگرتنی مووچە بە هەر بیانوویەک بێت نادەستوورییە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بڵاوکردەوە و دەڵێ، ڕاگرتنی مووچە بە هەر بیانوویەک بێت پێچەوانەی بنەماکانی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵییە کە نابێت بابەتی مووچە تێکەڵی کێشە و پرسە سیاسییەکان بکرێت.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بەداخەوە دیسان پرسی نەناردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستا و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە سەریهەڵداوە و بووە باس و پرسی خەڵک.

 

بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بە هەر بیانوویەک بێت پێچەوانەی بنەماکانی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵییە کە نابێت بابەتی مووچە تێکەڵی کێشە و پرسە سیاسییەکان بکرێت.

 

بڕینی قووتی خەڵک کە مافی خۆیانە بۆ ژیان، تاوانێکی گەورەیە ئەوە جگە لەوەی مووچەخۆران تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات و کاریگەری گەورە لە بازاڕ و کاسبی هاووڵاتییان دەکات.

 

بەداخەوە لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک ماوە بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز لەبری ئەوەی بەغدا هەنگاوی تری هاویشتبا بۆ چارەسەری کێشەکان و دەبوو زووتر مووچە بنێرێت تاوەکوو خەڵک بۆ جەژن پێداویستییەکانیان دابین بکەن، کەچی بڕیاری نەناردنی مووچەیان دا و مووچەخۆرانیان هەناسە سارد کرد.

 

تێکەڵکردنی مووچەی هاووڵاتییان بەهەر پرسێکی تر کارێکی ڕێگە پێنەدراو و نادەستوورییە.

 

ئێمە داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ محەمەد شیاع سوودانی دەکەین هەرچی زووە مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بنێرن و بۆ چارەسەری کێشەکانیش هەوڵ بدەن بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن و پشتبەستن بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

 

لەهەمان کاتدا داوا لە بەرپرسان و نوێنەرانی کوڕدستان لە بەغدا دەکەین هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی و دەستووری بگرنەبەر بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچە پێش جەژن چونکە چیتر فەرمانبەران بەرگەی ئەو سزایانە ناگرن کە بەرانبەریان دەکرێ و پێویستە بڕیار و قسەی جددی و یەکلاکەرەوە بکەن.

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان

٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
grandpashabet | grandpashabet giriş | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet | grandpashabet giriş | grandpashabet | betnano | ultrabet | ultrabet | jojobet | jojobet | how to create invoices | how to create an invoice | how to pronounce | how to pronounce nguyen | how to pronounce pho | hiltonbet | hiltonbet giriş | roketbet | جلب الحبيب | فك السحر | جلب الحبيب | فك السحر | جلب الحبيب خلال 24ساعه | جلب الحبيب | فك السحر | جلب الحبيب | فك السحر | جلب الحبيب خلال 24ساعه | جلب الحبيب |