هه‌واڵ

مووچەی مانگی ئایار گەیشت

دوای سێ مانگ لە دابەشنەکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق تەرخانکراوی مووچەی مانگی ئایاری خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی  ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٥، بڕی ٩٧٤ ملیار و ٨١٣ ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

 

وەزارەتی دارایی ئاماژەی دا: سبەی هەینی، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button