هه‌واڵ

بەریتانیا: بە هیچ شێوەیەک سەردانی عێراق مەکەن

زێدپرێس- شکۆ شێرکۆ

 

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری دەدات لە دژی گەشت بە هەر مەبەستێک بۆ پارێزگەکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پارێزگەکانی هەرێمیش، پێشنیاز دەکات تەنیا گەشتی پێویست ئەنجام بدرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە هۆشداری دراوەتە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ پارێزگەکانی عێراق نەکەن و تەنیا لە ئەگەری پێویستی گەشت بۆ هەرێمی کوردستان بکەن. وەزارەتی دەرەوە هۆکارەکانی ئەو پەرێشانییە دەگەڕێنێتەوە بۆ زیادبوونی خۆپیشاندانەکان و بە ئاسانی وەرگرتنی فۆڕمی توندوتیژانە، هەروەها زیادبوونی هێرشە هاژەکی و دڕۆنییەکان بۆ سەر عێراق بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە.

وەزارەتی دەرەوە ئاماژە بە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا دەدات لە وڵاتەکە، ئەو هەڕەشانە هاووڵاتییانی بەریتانیاییش دەگرێتەوە. گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە توانای کونسڵخانەکەیان لەوێ سنووردارە و بارودۆخەکە دەکرێت بە خێرایی و لەناکاو خراپتر ببێت، لە حاڵەتێکی واشدا، نابێت گەشتیاران پێشبینی ئەوە بکەن کە هاوکاریی حەتمی دەبێت بۆ هێنانەدەرەوەیان لە عێراق.

لە ئاگادارکردنەوەکەدا ئاماژە بە هێرشە دڕۆنییەکانی تشرینی یەکەم بەولاوە بۆ سەر بنکە ئەمریکایییەکانی ناوەوەی عێراق و هەرێم دراوە، باس لە چەند جارێک وەستانی فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە. چالاکییە سەربازییەکانی تورکیاش بە مەترسیی بۆ گیانی هاووڵاتییان دانراوە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی وەک قەندیل و مەخموور. هەروەها ئاماژە بە هێرشە ددانپێدانراوەکانی ئێرانیش دراوە بۆ سەر هەولێر، کۆیە و ناوچەکانی دەوروبەرییان.

لە ٢٦ی تشرینی یەکەمەوە بەشێک لە کارمەندانی حکوومەتی بەریتانیا بۆ ماوەیەک لە باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا کێشراونەتەوە، بە هۆکاریی مەترسیی خراپتربوونی ئاسایش. باڵیۆزخانەکە لە هەندێک کارە سەرەکییەکانی بەردەوامە، وەک پێشکەشکردنی پاڵپشتیی کونسڵی، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر سنووردار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...