نێچیرڤان بارزانی: سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی هەموو کوردستان و عێراقە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرکەوتنی حزبەکەی، سەرکەوتنی هەموو کوردستان و عێراقە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا و بەدوای دەرکەوتنی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە “سەرکەوتنی مەزن و مێژوویی پارتی” لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردووە.
دەشڵێ: “ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتنى هه‌موو كوردستان و عێراق و مایه‌ى شادى و شانازیى هه‌موومانە”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی هەموو ئەوانە کردووە، کە ڕەنجیان کێشاوە و ماندوو بوون تا دەنگی حزبەکەیان گەیاندووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و پارتییان کردووەتەوە بە حزبی یەکەم و لەو ڕوانگەیەشەوە دەڵێ: “چالنجى ئێمه‌یان سه‌رخست و پارتییان به‌هێزتر كرد تاكو ده‌نگى له به‌غدا دلێرتر بێت و بتوانێت باشتر بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى كار بكات”.
لەماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، چالێنجی یەک ملیۆن دەنگی ڕاگەیاند.
هەر لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێ: به‌ڵێنمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى-ى ڕابه‌ر و گه‌وره‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه له‌ژێر ڕێنمایى و فه‌رمایشته‌كانى جه‌نابیاندا، خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و ببینه پارێزه‌رى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق. كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ببێته وڵاتى هه‌مووان و هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ كوردستان و عێراق فه‌راهه‌م بكه‌ین”.



