هه‌واڵ

لە زاخۆ سێ تۆمەتبار بە ٩٠ کیلۆ حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار بە بڕی ٩٠ کیلۆ حەبی هۆشبەرەوە لە زاخۆ ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ دووشەم، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سێ تۆمەتباریان بڕی (٩٠) کیلۆ حەبی هۆشبەر لەجۆری ترامادۆڵ لە زاخۆ دەستگیر کردووە .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێ، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێککەوتی ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٤، تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکە دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی مووسڵ، لە چالاکییەکدا توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری گواستنەوە و بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد و هاوکات هەر لەم چالاکییەدا بڕی (٩٠کیلۆ گرام) حەبی ترامادۆڵ لە شارۆچکەی زاخۆ دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی داوە، کە ئێستا هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...