پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا و بەبۆنەی سی و هەشتەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالکردنی گەلی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ یادی بهئازارى (٣٨) ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالى ١٩٨٨ دەکەینەوە. ئەو تاوانه سامناكهى ڕژێمی پێشووی عێراق ئهنجامى دا كه زياتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ، ئافرهت، پیاو و گەنجی بێتاوانى كوردستانى، تيايدا بوونە قوربانی. ئهنفال تهنيا تاوانێك نهبوو، بهڵكوو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی تهواوى گهلێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون”.
ئاماژەی بەوەش کرد: “بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، دووپاتى دهكهينهوه كه بهرپرسياريهتيى حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاتهوه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان زیاتر گوتی: “لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئهنفال وەک جینۆساید بناسرێت. وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكهين و ههرچى له توانادا بێت دهبێ خزمهتى زیاتر به كهسوكارى ئەنفالکراوان بكرێت”.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێ: “لەم یادهدا، جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمە گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیی داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانمان كه به ئومێدهوه لێى دهڕوانين”.


