هه‌واڵ

لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ڕادەستی بەغدا کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا: ئەمڕۆ چوارشەم (١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار، لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button