هه‌واڵ

محەمەد ئیلخانی: چاوەڕوانی هەمان هەڵوێستی پارتی لە حزبەکانی دی دەکەین

محەمەد ئیلخانی سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، پاڵپشتی حزبەکەی لە هەڵوێستی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت و دەڵێ، چاوەڕوانی هەمان هەڵوێست لە حزبەکانی دیکەیش دەکەن.

 

محەمەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا و دوابەدوای بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمەڕ ڕەتکردنەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، “حزب و لایەنە كوردستانییەكانی دیكەش، پێویستە هەمان هەڵوێستی شەرەفمەندانەیان هەبێت، ‘چۆن بەشداریی لە هەڵبژاردنێك دەكەن كە مافی دەنگدەرانی خۆیان و پێكهاتەكان زەوت بكرێت؟”.

ئیلخانی، دەڵێ: “حزبە كوردستانییە ڕەسەنەكان، سەیرە كە تەنانەت لەسەر مافی خۆیانیش بێدەنگ و بێهەڵوێستییان هەڵبژاردووە”.

زیاتر دەڵێ: “ئێمە لە پێكهاتەی توركمان، بۆ وەستان لە ڕیزی هەق و جگە لە خاڵە یاسایی و دەستوورییەكان، بەرگریكردنیان لە مافی پێكهاتەكان و سیستەمی كۆتا، پشتیوانیی لە بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین و چاوەڕێی هەمان هەڵوێستی نیشتمانی و عەقڵانی لە لایەنە كوردستانییەكان و كەسایەتییەكانی تر دەكەین”.

پارتی گەشەپێدانی تورکمان، یەکێک لەو پارتە تورکمانییانەیە، کە پێشتر بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی کۆتای پێکهاتەکان لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراقەوە، لەگەڵ زۆرینەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی تورکمان، بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.

هەر ئەمڕۆ دووشەم، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣، بزووتنەوەی چاکسازی تورکمان، لە ڕاگەیەندراوێکدا پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵوێستی پارتی بە ڕەتکردنەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...