هه‌واڵ

وەزارەتی دارایی بە ڕێنماییەک وەرگرتنی پێنج جۆر باجی ڕاگرت 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکی تایبەت بە ڕاگرتنی پێنج جۆر باجی لە هەرێمی کوردستان دەرکرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوی ژمارە ٧٩٢٥ی وەزارەتەکە، کە ئەمڕۆ چوارشەم، ٧ی ئابی ٢٠٢٤ بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری دەرکراوە، تیایدا هاتووە، کە پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و پیشەوەرانی هەرێمی کوردستان، لێژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکان داراییەکان لە ١ی ئابی ٢٠٢٤ بڕیارەکەی دا:

 

یەکەم: ڕاگرتنی ڕێنماییمان ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢١ کە پاڵپشتە بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٩٦ لە ١٠/١٢٠٢١ کە تایبەتە بە باجی سەر (چێشتخانە و هۆتێلەکان).

 

دووەم: ڕاگرتنی ڕێنماییمان ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٢١، کە پاڵپشتە بە نووسراوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٣١٩٦ لە ٣١/٥/٢٠٢١ و (٤٢٤٢ لە ٣١/٤/٢٠٢١) کە تایبەتە بە باجی سەر (نەخۆشخانە ئەهلییەکان).

 

سێیەم: ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی سەر (سەموونخانە و نانەواخانەکان) بە پشتبەستن بە ماددەی (حەوتەم/ ٢٧) لە یاسای باجی دەرامەت ژمارە ١١٣ی ساڵی ١٩٨٢ی هەموارکراو.

 

چوارەم: ڕاگرتنی باجی (زەریبەی عەرەسات) کە لە یاسای زەریبەی عەرەسات ژمارە ٢٦ی ساڵی ١٩٦٢ی هەموارکراودا هاتووە، تاکوو یەکلاییکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.

 

هەر بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕێنماییەکە لە ڕێککەوتنی دەرچوونی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...