هه‌واڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەم، ٣٠ی ئەیلوول و ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە وەرگیراوە.

 

حکومەتی عێراق پێشتر ٣٠ی ئەیلوول و ١ی تشرینی یەکەم بە دوو ڕۆژی گرنگی لە پڕۆسەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە عێراق دیاریکردووە. بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنگتن، پرۆسەی گواستنەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ پەیوەندییەکی دوولایەنەی ئەمنی و سەربازی لە کۆتایی ئەیلوولدا تەواو دەبێت، و ١ی تشرینی یەکەم وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دیاریکراوە.

 

لە هەمان چوارچێوەدا، حکوومەتی عێراق پشووی فەرمیی دامەزراوە حکومییەکان لە ٣٠ی ئەیلوول تا ٣ی تشرینی یەکەم ڕاگەیاندووە و داوای ئەنجامدانی چالاکی و بەرنامەی فەرمی بۆ یادکردنەوەی “ڕۆژی سەروەری عێراق”ی کردووە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشووەکە بۆ هەردوو ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوول و ١ی تشرینی یەکەم لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button