سلێمانی؛ تۆمەتبارێک لەسەر دزینی زێڕ دەستگیر کرا
زێدپرێس
ئەمڕۆ چوارشەم ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر سکاڵای پێنج خاوه‌ن دوكانی زێڕنگه‌ر كه ئاڵتونیان لێ دزرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیربكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، تۆمەتبار (د. ع، ع) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ و به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌بە؛ دانیشتووی شاری كه‌ركووك و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٤٦ له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه.
پۆلیس ئاشکرای کردووە، کە تۆمه‌تباری ناوبراو پێنج سکاڵای دیکەی لەسەرتۆمارکراوە، به‌تۆمه‌تی دزیكردن.