هه‌واڵ

سلێمانی؛ تۆمەتبارێک لەسەر دزینی زێڕ دەستگیر کرا

زێدپرێس

 

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دوكانێكی‌ زێڕنگه‌ر له ‌شاری‌ سلێمانی‌ دزی‌ كردووه‌.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، له‌سه‌ر سکاڵای پێنج خاوه‌ن دوكانی‌ زێڕنگه‌ر كه‌ ئاڵتونیان لێ دزرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه ‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیربكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، تۆمەتبار (د. ع، ع) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ و به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌بە؛ دانیشتووی‌ شاری‌ كه‌ركووك و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ‌ئێستا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی ٤٤٦ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه‌.

پۆلیس ئاشکرای کردووە، کە تۆمه‌تباری‌ ناوبراو پێنج سکاڵای دیکەی لەسەرتۆمارکراوە،  به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...