ههواڵ
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند
زێدپرێس
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم، خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەم ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی تەمووزی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند.
بەپێی خشتەکە، سبەی دووشەم ڕێککەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە لە ٨ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣ کۆتایی دێت.
بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی ٢٠٢٣، دوو هەفتە دەخایەنێت.